سەرۆكی فەرەنسا داوا لە توركیا دەكات دەستبەجێ كۆتایی بە هێرشەكانی بهێنێت
  2019-10-10       601       

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لەتوركیا كرد كە دەستبەجێ هێرشەكانی بۆ سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت و هۆشداریشی لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش دا.

ئاوێنە: ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشی تاكلایەنە لە سوریا دەكەم. داوا لەتوركیا دەكەن دەستبەجێ كۆتایی بەو هێرشە بهێنێت."

جەختیشی كردەوە كە "مەترسی هاوكاریكردنی داعش بۆ بونیادنانەوەی خەلافەتەكەی لەئەستۆی توركیادایە."

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا كردو ئەوەش لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی لێكەوتەوەو بەشێكی زۆر لە وڵاتان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد كە تاكو ئێستا بۆتە هۆی ئاوارەبونی هەزاران و كوژران و بریندار بونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×