لە "سەرێکانی" زیاتر لە 100 چەكداری میلیشیاكانی سەربە تورکیا کوژراون
  2019-10-11       2381       

میدیاكانی سەربە هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایدەگەیەنن كە لە شەڕی سەرێ كانی-دا زیاتر لە 100 چەكداری میلیشیاكین سەربە توركیا كوژراون و نۆ چەكداری دیكەش بە دیل گیراون.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردۆتەوە، شەڕڤانانی هەسەدە، بەرپەرچی هێرشەكانی سوپای توركیاو میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئەو سوپایەیان داوەتەوە بۆ چونە نێو شارۆچكەی سەرێكانی و شارۆچكەی تەل حەلەف و تا ئێستاش شەڕ بە قورسی ردەوامە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە چەند کاتژمێری ڕابردودا، لەئەنجامی بەرگری شەڕڤاناندا بەرامبەر داگیرکەران، زیاتر لە 100 چەكداری گروپە میلیشیاكانی سەربە توركیا کوژراون و نۆ چەكداری دیكەش بەدیل گیراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×