جۆ بایدن: خیانەتی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد
  2019-10-14       1781       

جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ''ترەمپ خیانەتی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، دەستکەوتەکانمانی لە جەنگی دژی داعشی خستوەتە مەترسییەوە".

ئاوێنه‌: جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکێک لە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تویتەر سەبارەت بە رەوشی سوریا و هێرشەکانی سەر هەسەدە نوسیویەتی، "ترەمپ خیانەتی لە هاوپەیمانەکانمان هێزەکانی سوریای دیموکرات کردوە و دەستکەوتەکانمانی لە جەنگی دژی داعشی خستوەتە مەترسییەوە، هەروەها هێزەکانمانی لە ناوەڕاستی جەنگێکدا جێهێشتوە و هیچ پلانێکی نیە جگە لە کشانەوە".
 
سەبارەتە بە وتەکانی ترەمپ بەوەی دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەشەڕی بێ سود دوربخاتەوە، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ترەمپ وەکو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پاراستنی وڵاتەکەمان و هیزەکانماندا شکشتیهێناوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سەرۆک ترەمپ بەم بڕیارەی ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرهەلدانەوە و زیادبوونی مەترسیەکانی داعش.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×