2019-10-14   3009     
لیندسی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا لەسەر پارتی کۆمارییەکان زۆر بە توندی ناڕەزایی دەربڕی لە دژی ئەو هێرشە سەربازییەی لە لایەن تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا دەستی پێکردووە.
ئاوێنه: لیندسی گراهام لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ''ڕۆژی حساب و دادگایی نزیک دەبێتەوە بە هۆی ئەو هێرشە دزێوەی تورکیا بۆ سەر کوردەکان دەستی پێکردووە. من سەرۆکایەتی ئەو هەوڵە دەکەم کە بە هاوبەشی لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکا و سەرۆکی ئەمریکاوە دەدەرێت بۆ سەپاندنی سزایەکی زۆر قورس بەسەر تورکیادا کە لە سزاکانی سەر ئێران زیاتر بێت''.
ئاماژهی بهوهشداوه، ''ئەو بڕیارێکی زۆر باش بوو کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا لەگەڵ کۆنگرێس کار بکات بۆ سەپاندنی سزایەکی زۆر قورس بەسەر تورکیادا لە دژی ئەو هێرشەی ئەنجامیداوە و بووەتە هۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ. من باوەڕم وایە کە هەردوو پارتەکە پشتیوانی لەو سزایانە دەکەن و ڕێگە نادەن تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردە هاوپەیمانەکانمان و ڕێگە نادەن جارێکی تر داعش زیندوو ببێتەوە''.