2019-10-18   1583     
تادێت خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان به‌رفراوانتر ده‌بن‌و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی ده‌ستبه‌رداگرتنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی كه‌ناڵی "الجدید"ی لوبنانی، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی ده‌ستبه‌رداگرتنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان ده‌ده‌ن‌و به‌و هۆیه‌وه پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كاندا دروستبووه.
خۆپیشانده‌ران داوای ڕۆشتن‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌كه‌ن.
هاوكات خۆپیشانده‌ران ئاگریان به‌رداوه‌ته بینانی ئۆپێرای له‌بنان به‌رداوه كه ده‌كه‌وێته نزیك ئه‌نجومه‌نی شورای لوبنان له‌به‌یروتی پایته‌خت.
ماوەی دو رۆژە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی سەرتاسەری لوبنانی گرتۆتەوە، زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەت لەکارکەوتون، زۆربەی شەقامەکانی بەیروت‌و تەرابلوس بەهۆی ئاگرکردنەوەی خۆپیشاندەرانەوە داخراون‌و چەندین کەس کوژراو‌و برینداربون.