هەسەدە: توركیا 37 جار ئاگربەستی پێشێل كردوە
  2019-10-21       625       

رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی هەسەدە، رایگەیاند، سوپای توركیا، لە 18ی ئەم مانگەوە 37 جار پێشلی ئاگربەستی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كردوە.

ئاوێنە: رێدور خەلیل، ئەمڕۆ دوشەممە، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاوار نیوز، رایگەیاند، سوپای توركیا لەكاتی راگەیاندنی ئاگربەستەوە تا ئێستا 10 هێرشی ئاسمانی و 27 هیرشی زەمینی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە.

وتوشیەتی"ئەمە دەریدەخات كە توركیا پابەند نەبوە بە رێككەوتنی ئارگربەستەوەو بەردەوام بوە لەسەر هێرشەكانی."

بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، سوپای توركیا رۆژی 18ی ئەم مانگە، حەوت هێرشی زەمینی، پێنج هێرشی ئاسمانی، چوار جار تۆپبارانی ئەنجامداوە لە ئاكامدا 41 شەڕڤان بریندار بون.
رۆژی 19ی ئەم مانگەش، سوپای توركیا، سێ هێرشی زەمینی، دو هێرشی ئاسمانی، سێ جار تۆپبارانی ئەنجامداوەو 25 شەڕڤان بریندار بون.

هەروەها رۆژی 20ی ئەم مانگە، سوپای توركیا، دو هێرشی زەمینی، یەك هێرشی ئاسمانی، چوار جار تۆپبارانی ئەنجام داوەو لەئاكامدا 16 شەڕڤان شەهیدو 21ی دیكەش بریندار بون.

هەر بەپێی ئاژانسەكە ئەمڕۆش 21ی 10 سوپای توركیا، هێرشێكی زەمینی، دو هێرشی ئاسمانی و سێ جاریش تۆپبارانی ئەنجام داوەو لەئاكامدا 15 شەڕڤان شەهیدو 21ی دیكەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×