کۆبونەوەی پوتین‌و ئەردۆغان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربه‌ستی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ دەستیپێکرد
  2019-10-22       1086       

کۆبونەوەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیاو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای‌ كوردستان- باكوری‌ سوریاو ناوچەی ئارام دەستیپێکرد.

ئاوێنه‌: سایتی‌ (روسیا الیوم) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چ لایه‌نێك سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوچانه‌ بكات كه‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی لێیه‌.

ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاندووه‌، دیداری ئه‌مڕۆیان پێویستبووه‌و له‌دۆخی ناوچه‌كه‌ش تێده‌گه‌ن كه‌ چه‌نده‌ سه‌خته‌و هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ره‌وشی سوریاو ناوچه‌كه‌.

17ی ئەم مانگە ئەمریکاو تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لەسوریا گەیشتنە رێککەوتن، لەبەرامبەردا تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رادەگرێت‌و هێزەکانی سوریای‌ دیموكرات -هەسەدە- لەو ناوچانە بەدرێژایی 32 کیلۆمەتر دەکشێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×