داعش دانی بە كوژرانی خەلیفەكەیدا نا
  2019-10-31       923       

رێكخراوی داعش دانی نا بە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی رێكخراوەكەدا كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكادا لەسوریا كوژراو هەروەها خەلیفەی نوێش بۆ رێكخراوەكە دیاری دەكات.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رێكخراوی داعش لە تۆمارێكی دەنگیدا بڵاویكردۆتەوە كە ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی رێكخراوەكە كوژراوە.

هەروەها لە تۆمارە دەنگییەكەدا، داعش دانی بە كوژرانی ئەبوحەسەن موهاجر، وتەبێژی رێكخراوەكەدا ناوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی كراوەتە خەلیفەی نوێی داعش.

رۆژی یەكشەممە ئەبوبەكر بەغدادی لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكادا لە گوندێكی سەربە پارێزگای ئیدلب لە سوریا كوژرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×