ئەسەد: ئەردۆغان پشتیوانی تیرۆریستان دەكات لەسوریا
  2019-11-09       805       

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا، جارێكی دیكە هێرش دەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیاو دەشڵێت، ئەو پشتیوانی تیرۆریستان دەكات لەسوریا.

ئاوێنە: بەشار ئەسەد، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "روسیا تودەی" كە بڕیارە رۆژی دوشەممە پەخش بكرێت، رایگەیاند، ئەوروپا بە دوڕویی مامەڵە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیادا دەكات.

جەختیشی كردەوە كە "ئەوروپا رقی لە ئەردۆغانە و هاوكات پێویستیشی پێیەتی."

بەپێی قسەی بەشار ئەسەد ئاوەڵاكردنی دەرگا لەبەردەم پەنابەران لەلایەن توركیاوە بۆ رۆیشتنیان بۆ ئەوروپا "كارێكی مەترسیدارە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×