جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند ده‌بێت ئیسرائیل بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا رابگرێت.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سپوتنیك-ی روسی سێرگی ڤێرشینین، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه"له‌په‌یوه‌ست به بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر سوریا، وتمان ده‌بێت ئه‌و جۆره بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆ سه‌ر خاكی سوریا كه خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، رابگیرێن."
وتوشیه‌تی"هه‌ر هێرشێك ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیركردنی زیاتری دۆخه‌كه. نابێت هیچ لایه‌نێك له‌سوریا شتێك بكات كه له چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی دژایه‌تی تیرۆر ده‌ربچێت."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند جارێكی ئیسرائیل بۆردومانی پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و سوریای له‌و وڵاته كردوه.