كۆشكی سپی: تەندروستی ترامپ زۆر باشە
  2019-02-09       732       
ترامپ دوای گەڕانەوەی لەنەخۆشخانە

پزیشكی تایبەتی كۆشكی سپی رایگەیاند؛ دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا "تەندروستی زۆر باشە"، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو سەرۆك كۆمارە 72 ساڵانە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر لەژێر پشكنیندا بو.

ئاوێنە: شۆن كۆنلی، پزیشكی تایبەتی كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"خۆشحاڵم كە بڵێم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تەندروستی زۆر باشەو پێشبینی دەكەم تا كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی و دواتریش بەو تەندروستییە باشەوە بمێنێتەوە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا روی لە نەخۆشخانەی واڵتەر رید-ی سەربازی كرد لە واشنتۆن بۆ ئەنجامدانی چەند پشكنینێكی پزیشكی.
ترامپ خواردنەوە كحولییەكان بەكارناهێنێت و جگەرە ناكشێت بەڵام خواردنەوە گازییەكان زۆر دەخواتەوەو بەزۆیش خواردنەوە خێراكان دەخوات.

بەپێی دوا پشكنین، ترامپ دەبێت ئاگاداری كێشی بێت كە بە تەنها خاڵی لاوازی ناوبراو دادەنرێت كە لەئێستا كێشی گەیشتۆتە 108 كیلۆ لەكاتێكدا درێژی باڵای 190 سەنتیمەترەو پێویست بە وەرزش دەكات. بەڵام بەپێی قسەی وتەبێژی كۆشكی سپی ترامپ بەوردی بەرنامەكانی ژیانی رەچاو ناكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×