2019-12-01   1734     
چەکدارانی سەر بە تورکیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان له ئیدلب له ده‌ست رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رهێنایەوە و پێکدادانی توند لە نێوانیان ڕویدا.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له سووریا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە گروپە چەکدارەکانی دژی بەشار ئەسەد دوای پێكدادانێكی توند گونده‌كانی عاجیز، ره‌سیم ئه‌ل واراد، ئیستابلات و سوروج’ی له باشووری ئیدلب له ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تانكێك، زرێپۆشێك، دوو مووشه‌كی رژێم تێكشێكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی رژێمی سوریا کوژراون. پێكدادانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و رژێم له نێوان گونده‌كانی كراتین و ماعرمیزره به‌رده‌وامه.
به‌مجۆره‌ش ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی سینجار و ئه‌بودالی کردووە كه ناوچه‌ی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوونن و ده‌كه‌ونه باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب.