وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوای لەسوپاکەی کردوە بەتوندی وەڵامی ئێران بدەنەوە
  2019-12-02       1456       

راگەیاندنەکانی ئیسرائیل لەزاری وەزیری بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاویانکردەوە کە ناوبراو داوای لەسوپاکەی کردوە لەئەگەری هەر هێرشێکدا بەتوندی وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەنەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل لەزاری نەفتالی بینیت، وەزیری بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاویانکردەوە کە ناوبراو داوای لەسوپاکەی کردوە لەئەگەری هەر هێرشێکدا بەتوندی وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەنەوە.

لەوبارەیەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی داوایکردوە دەیان بۆمب ئاراستەی پێگەی هێزەکانی ئێران لەسوریا بکەن، لەوەڵامی هەڵدانی موشەکێک بۆ سنورەکانی ئیسرائیل، ئەمە لەکاتێکدا بەرپرسانی دیکەی ئەمنی ئیسرائیل داوایان لەوەزیری بەرگری ئیسرائیل کردوە کە وەڵامەکانیان سنورداربێت بۆئەوەی ئاڵۆزی زیاتری لێنەکەوێتەوە.

رادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو هەنگاوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل سیاسەتی نوێی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران و لەرەگ و ریشە دەرهێنانی پێگەی ئێران لەناو سوپای سوریادا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×