ترامپ: لەماوەی 24 سەعاتی داهاتودا راگەیەندراوێك سەبارەت بە سوریا بڵاودەكەینەوە
  2019-02-15       715       

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند؛ لەماوەی 24 سەعاتی داهاتودا راگەیەندراوێكی گرنگیان سەبارەت بە سوریاو كۆتاییهاتنی داعش لەو وڵاتە دەبێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ هەینی، لەوتەیەكدا لەكۆشكی سپی رایگەیاند؛ راگەیەندراوی گرنگمان دەبێت سەبارەت بە سوریا.

وتیشی"سەركەوتوبوین لە تێكشكاندنی خەلافەتی داعش و لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتودا ئەو سەركەوتنە رادەگەیەنین."

سه‌باره‌ت به‌ بنیادنانی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكاش، تره‌مپ وتی"راگه‌یاندنی باری نائاسایی نیشتمانی بۆ بنیادنانی ئه‌و دیواره‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی بنیادنانی دیواره‌كه‌ و دواجار ده‌توانرێت رێگری له‌ كۆچی نایاسایی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌مریكا بكرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×