"توڕەیی زەیتون" تەقینەوەكەی عەفرینی لەئەستۆ گرت
  2019-02-22       643       

ژوری چالاكییەكانی توڕەیی زەیتون تەقینەوەكەی دوێنێی عەفرینی لەئەستۆگرت و دەشڵێت؛ لەو چالاكییەدا سوپای توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانی كراونەتە ئامانج و ئەوەی زانراوە 25 سەربازو چەكدار كوژراون و 36ی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ژوری چالاكییەكانی توڕەیی زەیتون لەبەیاننامەیەكدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە شەڕڤانانیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان لەنێو كۆمەڵێك سەربازی سوپای توركیاو چەكدارە هاوپەیمانەكانیدا لەعەفرین لەكاتی نمایشێكی سەربازیدا تەقاندۆتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە شەڕڤانانیان بەردەوام دەبن لەو چالاكیانەیان دژ بە سوپای توركیا میلیشیا چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئەو سوپایە لەعەفرین.

ئاشكراشیكردوە كە تەقینەوەكەدا 25 سەربازی توركیاو چەكداری میلیشیاكان كوژراون و 36ی دیكەش برینداربون كە چواریان سەر بە میتی توركین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×