فەرماندەی
پۆلیسی بەسرە، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند روفاتی 300 دیلی كوەیتیان رادەستی ئەو وڵاتە
كردۆتەوە كە لەجەنگی داگیركردنی كوەیتدا لەلایەن عێراقەوە بێسەروشوێن بون.
ئاشكراشیكرد؛ 613 كوەیتی لەعێراق بێسەروشوێنن.
ئاوێنە: رەشید
فەلیح، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە، كە ئەندامی لیژنەی گەڕانە بەدوای بێسەروشوێنانی
كوەیتی و عێراقیدا، لە لێدوانێكدا رایگەیاند؛ روفاتی 300 دیلی كوەیتی لەماوەی 15
ساڵی رابردودا دۆزاونەتەوە و رادەستی كوێت كرانەوە.
هێمای بۆ ئەوەش
كرد كە پرۆسەی گەڕان بەدوای روفاتی دیلە كوەیتییەكاندا بەردەوامەو لەم دواییانەدا
پرۆسەكە لە پارێزگای زیقار لەباشوری عێراق ئەنجامدراوە.
ئاشكراشیكرد كە
ژمارەی ئەو كوەیتیانەی لەعێراق بێسەروشوێنن كە لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە
كوژراون، دەگاتە نزیكەی 613 كەس.
پێشتر ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی هانی عێراقی دابو كە هەوڵەكانی بۆ گەڕان بەدوای روفاتی
كوەیتییە بێسەروشوێنەكراوەكان و هاوڵاتیانی وڵاتانی دیكەدا لەعێراق بخاتەگەڕ
بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو پرسە.
بەغداو كوەیت
لەساڵی 2003ەوەو دوای كەوتنی رژێمەكەی سەدام حسێن كە لەساڵی 1991دا ئەو وڵاتەی
داگیركردبو، پەیوەندییەكانیان دەستپێكردۆتەوە.