2019-02-22   1907     
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا
به‌وته‌ی رەجەب تەیب ئەردۆغان، پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- دەست لەلیستی کاندیدەکانی پارتی دیموكراتی گه‌لان -هه‌ده‌په- وەردەدات. ناوبراو پێیوایه كه ئەوانەی دەنگ بەھەدەپە دەدەن دەنگەکەیان بۆ په‌كه‌كه دەڕوات.
ئاوێنه: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، له‌وتارێكیدا بۆ لایه‌نگرانی لەشارۆچکەی فەتحییەی سەر بەپارێزگای موغڵا رایگه‌یاند، "ھەماھەنگی پەنسیلڤانیاو -مه‌به‌ست له‌ره‌وته‌كه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌نه- درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی جوداخوازو یارییەکانی لایەنەکانی دیکە، ئاشکرا بووە. دروشمی ھەڵبژاردن لەلایەن پەنیسیلڤانیاوە دیاری دەکرێت، قەندیل دەست لەناو لیستی کاندیدەکان وەردەدات. درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی جوداخوازیش کارەکانی ھەڵبژاردنی ئەمانە بەڕێوە دەبات".
وتیشی، "جەھەپە لەگەڵ کێ کار دەکات؟ لەگەڵ ھەدەپە. ئه‌و پارته درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی پەکەکەیە. ئایا برایانی لایەنگری جەھەپە بیر لەوە دەکەنەوە کە دەنگەکانیان بۆ کێ دەڕوات؟ بۆ پەکەکە دەڕوات."
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، "ئایا ئەوانەی دەنگ بەھەدەپە دەدەن بیر لەوە دەکەنەوە کە دەنگەکەیان بۆ کێ دەڕوات؟ بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەڕوات. برایان، ٣١ ئادار دەبێتە زللەیەکی عوسمانی لەسندوقی دەنگدان".
بریاره ٣١ی مارسی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌توركیا به‌رێوه‌بچێت‌و هه‌ده‌په‌ش یه‌كێكه له‌پارته‌كانی به‌شدار له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.