2020-01-18   444     
برایان هۆک بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران ڕایدهگهیهنێت، ''وڵاتەکەی سزای سەپاندووە بەسەر جهنهراڵێكی، ئێرانی کە بەرپـرسە لە کوشتنی 148 کەس لە ناوچەی ماهشەهری باشوری ڕۆژئاوای ئێران''.
ئاوێنه: برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ''مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوە بەردەوام ئەو بەڵێنەی دووپاتکردووەتەوە کە ڕژێمی ئێران سزا دەدرێت لەسەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ ئێرانیـیەکاندا. بۆیە ئەمڕۆ حەسەن شاهوارپـور جەنەڕاڵی سوپای پاسداران، سزاکانی ڤیزەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بەسەردا دەسەپـێنرێت، چونکە مافەکانی مرۆڤی پـێشێلکردووە و تاوانی گەورەی دژی خۆپـیشاندەران ئەنجامداوە''.
هوک وتشی، ''ناوبراو لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو فەرماندەی ئەو یەکەیە بووە کە لە ناوچەی ماهشەهر(مەعشور بە عەرەبی) بەرپـرس بووە لە سەرکوتکردنی خۆپـیشاندەران کە بەهۆیانەوە148 کەسی بێ تاوان کوژران''.
وتیشی بڕیاری سەپاندنی ئەم سزایانە لەسەر ڕۆشنایی ئەو زانیاریـیانەیە کە ئێرانیـیەکان داویانە بە وەزارەتی دەرەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد زیاتر لە 88 هەزار زانیاریـیان لەلایەن ئێرانیـیەکانەوە پـێگەیشتووە سەبارەت بە سەرکەوتکردنی خۆپـیشاندەران.
ناوهڕاستی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو، خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە ماهشەهری زۆرینە عەرەبی كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچهكانی تری ئهو وڵاته دهتی پێكرد و بهو هۆشهوه ژمارهیهكی زۆر له خۆپیشاندهران كوژران و ژماریهكی زیاتریش برینداربوون. بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران ڕایدهگهیهنێت، ''وڵاتەکەی سزای سەپاندووە بەسەر ئەفسەرێکی ئێرانی کە بەرپـرسە لە کوشتنی 148 کەس لە ناوچەی ماهشەهری باشوری ڕۆژئاوای ئێران''.