2020-01-23   478     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ''وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا له كه‌نداو بكات''.
ئاوێنه: محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌شداری بكات له هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه بنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێران ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا بكات له كه‌نداو، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوا بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه و سه‌قامگیركردنی ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن له‌ناوچه‌ی كه‌نداودا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه، مه‌حمود ئه‌عزا، به‌ڕێوه‌یه‌ری نوسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان.