2020-01-25   637     
رۆژی 24ی جێنیوه‌ری زانكۆی مینیسۆتا ئاشكرای كرد كه خوێندكارێكی زانكۆكه‌ی و خه‌ڵكی وڵاتی چین، له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستگیریكراوه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كاریكاتێرێك كه له شی جی بینگ-ی سه‌رۆكی چین –ی كردووه.
ئاوێنە، لوقمان غه‌فور: لو دای شینگ خوێندكاری قوناغی یه‌كه‌می كۆلێجی (هونه‌ری لیبرال و زانست)ی زانكۆی مینیسۆتا – ئه‌مریكا به تۆمه‌تی ئیستفزازكردن (ده‌مارگرتن) و بڵاوبوونه‌وه كاریگه‌ری پۆسته‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی چین، له 11ی جولای 2019 تا 11 جێنیوه‌ری ده‌ستگیركراوه.
به‌هۆی ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌وه كۆرسی زستانی 2020ی خوێندنی له كیسچوو كه له مانگی ئۆگه‌ست (ئاب)-ی 2019 ده‌ستپێده‌كات و تا 18ی دیسێمه‌به‌ری 2019 ده‌خایه‌نێت.
سیناتۆر بێن ساسی له ویلایه‌تی نێبراسكا بۆ تایم وتویه‌تی: "ئه‌مه تۆتالیتارینزمی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین نیشانده‌دات كه به‌رگه‌ی كاریكاتێرێك نه‌گرن".
به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی دادگای چین كه رۆژی 5ی نۆڤێبه‌ری 2019 ی له‌سه‌ره، پۆلیسی چین خوێندكار لو دای شینگ-ی ته‌مه‌ن 20ساڵ-یان ده‌ستگیر كردووه له مانگی جۆلای له‌دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی سمسته‌ری به‌هار (14ی جێنیوه‌ری 2019– 18ی مه‌ی2019) گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ چین به مه‌به‌ستی سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌ی.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگا "له سێبتێمبه‌ر و ئۆكتۆبه‌ری 2018، شینگ كه له‌زانكۆی مینیسۆتا – ئه‌مریكا ئه‌خوێنێت تویته‌ری به‌كارهێناوه به مه‌به‌ستی شێواندنی كه‌رامه‌تی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌رێنی هه‌بووه، بۆیه بڕیاری ده‌ستگیركردنی دراوه".
به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگاش له‌رێگه‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه نێردراوه بۆ زانكۆی مینیسۆتا به‌ڵام ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكێكیان نه‌بووه بۆی.
زانكۆس مینیسۆتا ئه‌مڕۆ 24ی جینیوه‌ری 2020 به نامه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و خوێندكاره بیانیانه‌ی كردوه‌وه كه له‌وڵاته‌كه‌یان ئازادی راده‌ربڕین لاوازه و سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، خۆیان به‌دوور بگرن له دانانی وێنه و پۆست و كۆمێنتێك كه دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌كه بێت. له‌نێو یشیاندا ناوی چین-ی هێناوه كه ئه‌وان ئه‌زانن تویته‌ر و فه‌یسبوكی خوێندكاره چینییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چین-ه‌وه له‌ژێر چاودێریدایه.
ئه‌و وێنه‌یه‌كی كه خوێندكار لو دای شینگ بڵاویكردۆته‌وه وێنه‌ی به‌ناوبانگی (لۆرنس لیمبێرگه‌ر)-ی كاریكاتیره كه هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی چین-ه.