توركیا: بە روسیامان وتوە دەبێت هێرشەكان لە ئیدلب رابگیرێن
  2020-02-16       544       
هێزێكی توركیا لە ناوچەی "سەرمەدا"ی سنوریی لە باكوری پارێزگای ئیدلب

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بە وەزیری دەرەوەی روسیای وتوە، دەبێت هێرشی هێزەكانی سوریا لە پارێزگای ئیدلب رابگیرێت.

ئاوێنە: هێزەكانی سوریا، ماوەیەكە هێرشەكانیان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە پارێزگای ئیدلب لە باكوری رۆژئاوای سوریا چڕكردۆتەوەو دوای كوژرانی 14 سەربازی توركیش لەو هێرشانەدا، گرژییەكانی نێوان ئەنكەرەو دیمەشق زیادیان كردوە.

چاوشئۆغلۆ لەدوای كۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند"بە روسیامان وتوە، هێرشەكان لە ئیدلب دەبێت رابگیرێن و هەروەها پێمانوتون دەبێت دەستبەجێ بگەینە رێككەوتن لەسەر راگرتنی هەمیشەیی شەڕ."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە رۆژی دوشەممە بەرپرسانی توركیاو روسیا لە مۆسكۆ ئەو بابەتە تاوتوێ دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×