به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ووهان به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
  2020-02-18       226       
دوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ووهانه‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاوێنە: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی CNN، لیو تشی مینگ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ووتشانگ له‌ شاری ووهان-ی چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاژانسه‌كه‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ پشتی به‌ میدیای ره‌سمی چین به‌ستووه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، لیو تشی مینگ پسپۆڕی مێشك و ده‌مار بووه‌و دوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان كه‌س له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆی به‌ڤایرۆرسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×