له‌ ئێران دوو حاڵەتی كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-02-19       620       
لەئێران دوو حاڵەتی توشبوو بەڤایۆرۆسی كۆرنا راگەیەنراو بەوەش ڤایرۆسەكە گەیشتە نزیكترین وڵاتی عیراق.

ئاوێنه‌: بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: ئەنجامی پشكنینە سەرەتاییەكان تەئكید لەسەر ئەوەدەكاتەوە كە دوو كەس لەشاری قومی باشوری تارانی پایتەخت توشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوون. 

راگەیاندنی ئەو دوو كەسەش لەئێران بەڤایرۆرسی كۆرۆنا گەیشتنتیەتی بە نزیكترین دەوڵەت لەعیراق.

ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند كە ژمارەی ئەو كەسانەی لەتەواوی وڵاتدا بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە دوو هەزارو 4 كەس و زیاتر لە 74 هەزار كەسیش توشی كۆرۆرنا بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×