سکای نیوز: ١٦ سەربازی تورکیا لە لیبیا كوژراون
  2020-02-24       1064       
کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند ''١٦ سەربازی تورکیا لە نزیک تەرابلوس لە پایتەختی لیبیا كوژراون''.

ئاوێنه‌: کەناڵێکی سەر بە حکومەتی ئیمارات ڕایگەیاند ''١٠٠ چەکداری سوری و ١٦ سەربازی تورکیا  لە هێرشەکاندا لە لایەن هێزەکانی سەر بە جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر کوژراون''.

هەفتەی ڕابردوو جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر سەرۆکی سوپای نەتەوەیی لیبیا ڕایگەیاند ''حکومەتی ناوەندی لیبیا ئاگربەستی لە بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە بۆ هێنانە ناوەوەی چەکدارانی سوری بۆ ناو لیبیا''. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە کردنەوەی شەقامێکی سەرەکی لە ئیزمیر وتی چەند سەربازیان کوژراوە و وتی: ''ئێمە لەگەڵ سوپای نەتەوەیی سوریا بۆ پشتگیری کردن لە حکومەتی شەرعی لیبیا شەڕ لەگەڵ چەتەکان دەکەین. هەندێک سەربازمان لێ کوژراوە. لەبەرامبەر ئەو ژمارەی کوژراوەمان نزیکەی نیوەی فەیلەقێکمان لەناوبردووە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×