2020-03-12   3468     
دكتۆرێكی نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی دزه پێكردووه كه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی داخراو كراوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه 75 -100 ملیۆن كه‌س له ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19)ببێت كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا.
ئاوێنە، لوقمان غه‌فور: راپۆرته دزه پێكراوه‌كه كه پێگه‌ی ئه‌كسیۆس بڵاویكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دوو سه‌رچاوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه وه‌ریگرتووه. باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م ئه‌گه‌ره هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێشبینی دیكه‌ی پسپۆرانی ته‌ندروستی و جه‌خت له ترسناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. وێرای ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ترس و دڵراوكێی هاووڵاتیان كه‌مكاته‌وه.
دكتۆر برایان باتریك موناهان، پزیشكی چاره‌سه‌ر له كۆنگرێسی ئه‌مریكا و دادگای فیدرالی، رۆژی 9ی مارچ، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و به‌رێوه‌به‌رانی دیكه‌ی ستافی كۆشكی سپی و هه‌موو گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی وتووه كه پێویسته خۆتان بۆ خراپترین حاڵه‌ت ئاماده‌بكه‌ن، و چۆن ئه‌توانن گه‌لی ئه‌مریكی بپارێزن.
به‌ڵام سه‌نته‌ری خۆپاراستن و نه‌خۆشییه‌كان قورسه‌كان له ئه‌مریكا پێیوایه ئه‌سته‌مه پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌و شێوه بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانیش به‌كراوه‌یی هێڵراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داناوه كه به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كانی وڵاته‌كه تووشی مه‌ترسی تووشبوون ئه‌بن، توێژینه‌و و راپۆرتێكی مارك لیبیسیتچ، زانای ئه‌پێدیمیالۆژی، له زانكۆی هارڤارد بۆ ته‌ندروستی گشتی، كه وتویه‌تی 60%ی به‌ته‌مه‌نه‌كان له جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
كۆرۆنا ڤایرۆس تا رۆژی 10ی مارچ نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 379 كه‌سی كوشتووه له جیهاندا و 119 هه‌زار و 108 كه‌سیش تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون. له ئه‌مریكاش 1000 كه‌س تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه بوون و مردنیش 30 كه‌سی تێپه‌ڕاند.