2020-03-19   486     
تا ئێستا نۆ هه‌زار و ٣٤٥ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (Covid-19) له ئه‌مریكا تۆماركراون و ژماره‌ی ئه‌وانه‌یشی کە به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووەته ١٥٠ كه‌س.
ئاوێنه: به‌پێی دوا ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنس هۆپكنیس تا دێت ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه، ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا، گه‌یشتووەته نۆ هه‌زار و ٣٤٥ حاڵه‌ت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌یشی کە به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووەته ١٥٠ كه‌س.
له كاتێكدا شه‌وی سێشه‌ممه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتبووه، شه‌ش هه‌زار و ٣٠٠ حاڵه‌ت و ١٠٨ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌کەوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.