وەزیری تەندروستی تورکیا: له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا ٢٧٧ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌
  2020-03-22       448       

فەخرەددین قۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، ''لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ٢٩٥٣ گومانلێکراو پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ کراوە، ٢٧٧ کەس ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە''.
 
ئاوێنه‌: ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩ بە شێوەیەکی خێرا لە جیهان بڵاو دەبێتەوە و تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانە کە مەترسی لە کۆنترۆل دەرچوونی ڤایرۆسەکەی لەسەرە.

وەزیری تەندروستی تورکیا لە وتوویتێکدا ئاشکرای کرد، ''لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ٢٩٥٣ گومانلێکراو پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ کراوە. ٢٧٧ کەس ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە. ١٢ نەخۆشی بە تەمەنمان لەدەست دا. تا ئەمڕۆ ٢١ گیانلەدەستداومان هەیە. پیرەکانمان ئاگادارە بکەینەوە. با پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ ببن. مەترسی گیانلەدەستدان لەگەڵ گەورە بوونی تەمەن گەورە دەبێت''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×