2020-04-04   764     
ئا: لوقمان غه‌فوور
ئیمی ئیۆرۆك ته‌له‌فۆن بۆ تامی ئیۆرۆك-ی خوشكی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: “ته‌نیا ئه‌م هه‌فته‌یه با هه‌رسێ كچه‌كه‌م(مادیێ و مۆلی و میگان) له لای ئێوه بێت، چونكه ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌فته‌یه‌كی سه‌خته بۆ كه‌رتی كانتربێری به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه”.
ئیمی له رۆژی 15ی ئاداره‌وه بڕیاریدا كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیلیزابێس-ی شاژن، له مراگێت-كێنت، وه‌ك په‌رستیارێكی به‌وره زیاد له كاتی ئاسایی خۆی له كه‌رتی كانتربێری باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌ریتانیا، له‌نه‌خۆشخانه‌كه بمێنێته‌وه و خزمه‌ت بكات.
میگان مێرفی یه‌كێك له كچه‌كانیشی ئێمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك وێنه‌ی خۆی و ئیمی و دوو خوشكه‌كه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی: “جاران چوار بووین به‌رامبه‌ر خه‌مه‌كانی ژیان، ئێستا سێ كه‌س ماینه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی جیهان”.
به‌زمانێكی ئه‌ده‌بی نامه‌یه‌كی بۆ دایكی نوسیوه: “سه‌یری هه‌موو ژیان بكه كه هه‌موو ژیان چاوی له‌سه‌ر تۆ بوو، هه‌موو خێزانه‌كانی كانتربێری هه‌ستیان به دڵنیایی ده‌كرد كه تۆ لای نه‌خۆشه‌كانیان بوویت، به‌ڵام كه‌س نه‌بوو دڵی لای تۆ بێت دایه گیان”، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌یی و ده‌ڵێت: “تۆ فریشته بویت و تاجیی نه‌خۆشخانه‌كه‌ت له‌سه‌رنا بۆ هه‌تاهه‌تایی له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و تاجه‌ت ئه‌زانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ته‌وه”.
خاتوو جۆلی جامۆن به‌رێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان باسی له‌وه‌كردووه ته‌ندروستی ئێمی ته‌مه‌ن 39 ساڵ له‌هه‌موو په‌رستیاره‌كانی تر باشتر بوو. جامۆن بۆ سكای نیوز وتویه‌تی:”تیمه‌كه‌مان به‌ته‌واوی وێران بووه”.
جامۆن فرمێسك چاوه‌كانی تێزا و وتی: “هه‌موو رۆژێك وه‌ك داپیره‌یه‌ك بۆ كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ با‌نگم ده‌كرد له‌به‌رده‌ممدا ئاماده‌بوو. داوامكرد كه با له‌م قۆناغه‌دا دڵمان لای به‌ریتانیا بێت، كێ ئاماده‌یه كاری زیاد بكات ناوی خۆی بنوسێت”. جامۆن ئاهێكی هه‌ڵكێشا و وتی: “ئیمی چواره‌م ناو بوو… له‌مسه‌ری هۆڵه‌كه‌وه هاوارم ئه‌كرد ئیمی .. ئیمی .. له‌به‌رده‌ممدا په‌یدا ئه‌بوو. رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێز تر ده‌ره‌كه‌وت و هانی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌دا خۆڕاگربن”.
جامۆن سه‌رێكی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و وتی: “خودایه ره‌حم به سێ منداڵه‌كه‌ی بكه، له رۆژی 15ی مانگ كه هاته نه‌خۆشخانه نه‌دینه‌وه تا گیانی له‌ده‌ستدا”.
له كۆتایدا جامۆن ده‌ڵێت: “له‌ناكاو رۆژی 21ی ئادار، وتی: هه‌ناسم توند بووه و سه‌رم دێشێت، كاتێك پشنینیمان بۆ كرد ده‌رچوو كه كۆرۆنا ڤایرۆس-ی تووشبووه”.
ئیمی ئیۆرۆك دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌ژێر چاودێری وردی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه له ساڵی 2017ه‌وه دوای دورچوون له زانكۆی كلێسای كرایست -ی كانتربێری-ی كاری لێده‌كات، رۆژی 3ی نیسان به كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستدا.