ئێران..ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا 55 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-04-04       347       

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات 55 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.

ئاوێنە: کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  رایگەیاند: لەنیوەڕۆی دوێنێ هەینیەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو هەزارو 650 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا لە ئێران توشی ڤایرۆسەكە بون گەیشتۆتە 55 هەزارو 763 كەس.

ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 158 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشۆتە سێ هەزارو 453 كەس.

ئەوەشی خستەڕو كە تا ئێستا 19 هەزارو 736 توشبوی ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×