شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌وره‌ترین
كۆگای چه‌كی داعش له گوندی باغۆز تێكده‌شكێنن ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ده‌ستیان به هێرش بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌ی داعش له‌و گونده‌ی سوریا
كرده‌وه.
ئاوێنه: سه‌عات 6ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستیان به هێرش بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش
له گوندی باغۆز-ی سوریا كرده‌وه. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه دوای كۆتاییهاتنی
ئه‌و واده‌یه ده‌ستی پێكرده‌وه كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه درابوه چه‌كدارانی
داعش بۆ خۆڕاده‌ستكردنیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، له‌ئێستادا
شه‌ڕێكی سه‌خت له باغۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ڕڤانان له بۆردومانیاندا بۆ
دوامۆڵگه‌ی داعش دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌كی ئه‌و
رێكخراوه‌یان تێكشاندوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌ڕڤانان به‌ردوامن له‌پێشڕه‌وی به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌و مینانه‌وه كه چه‌كدارانی داعش چاندویانن پێشڕهوییهكهیان له‌سه‌رخۆیه.