دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێستا كاتیه‌تی
ئه‌مریكا دان به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان-ی سوریادا
بنێت. به‌رزاییه‌كانی جۆلان له شه‌ڕی 1967 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركرا.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه له‌تویتێكدا رایگه‌یاند"دوای 52 ساڵ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی دان بنێت به‌سه‌روه‌ری ئیسرائیل‌دا به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی
جۆلان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌سوریا
"خاوه‌نی گرنگییه‌كی ستراتیژی و ئه‌منیی ته‌واون بۆ ئیسرائیل و سه‌قامگیری
ناوچه‌كه."
به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌شه‌ڕی ناسراو به شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌دا له ساڵی 1967 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركرا.