مەزاری عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لەلایەن میلیشیا ئێرانییەکانه‌وه‌ هەڵگێڕایەوە
  2020-05-27       1865       
میلیشیا ئێرانییەکان کە لە ریزەکانی رژێمی بەشار ئەسەددا شەڕدەکەن، مەزاری خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان هەڵگێڕایەوە.

ئاوێنه‌:  میلیشیا ئێرانییەکان لە گوندی دێرشەرقی سەربە شارۆچکەی مەعرەت نوعمان باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، مەزاری خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان هەڵگێڕایەوە کە هەشتەم خەلیفەی ئومەوی و نەوەی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب بووە و بە دادپەروەرییەکەی بەناوبانگ بووە.

هاوکات میلیشیاکان دوای هەڵگێڕانەوەی مەزارەکە ناوەکەیان بەتاڵکردووە و رووفاتی خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان بێسەروشوێن کردووە.

لە مانگەکانی رابردوودا، هێزەکانی رژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەکانی هاوپەیمانی بەبێ گوێدانە رێککەوتنەکانی سۆچی و ئاستانا دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی مەعرەت نوعمان مەزاری خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان سووتاندبوو و دواجار تەنانەت مەزارەکەشیان هەڵگێڕایەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×