له‌سه‌روبه‌ندی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و
وڵاته‌دا، حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی ئوسترالیا پلانی بودجه‌ی ساڵی 2019 ی ڕاگه‌یاند كه
چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران و ڤیزای ئوسترالیای له‌خۆگرتوه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، حكومه‌تی ئوسترالیا به‌نیازه ساڵانه
و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتو كه له ساڵی 2019-2020 ده‌ستپێده‌كات، 160 هه‌زار كۆچبه‌ر
وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر ژماره‌ی كۆچبه‌رانی وه‌رگیراو ساڵانه
190 هه‌زار كۆچبه‌ر بوه.
پشكی شێری ئه‌و ژماره‌یه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه كه به
كۆچبه‌ری شاره‌زا ناسراون و توانای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لی كارانه‌یان هه‌یه كه
ئوسترالیا بۆ كۆچبه‌رانی بیانی ڕایگه‌یاندوه و به‌شه‌كه‌ی تریشی ته‌رخانكراوه بۆ
یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزان و منداڵان.
هاوكات، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریداوه به زیادكردنی تێچوی
پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزای ئه‌و ووڵاته به له‌سه‌دا 5.4 له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه
بۆ هه‌مو ئه‌و ڤیزایانه‌ی كه به ڤیزای (ٍsub-class) ناسراون و خاڵبه‌ندیش
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌جۆرێك ده‌ستكاری ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی
كۆچبه‌رانه.
پلانی ساڵانه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه
له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنه‌وه له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و كۆچبه‌رانی
نایاسایی ناتوانن سودمه‌ندی ئه‌م پڕۆگرامه بن چونكه ئوسترالیا له‌ئێستادا به‌رده‌وامه
له سیاسه‌تی گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك یان په‌نابه‌رێك كه بیه‌وێت
به قاچاخ و به به‌له‌م ڕو له ئوسترالیا بكات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئێس بی ئێسی ئوسترالی