چۆن منداڵان بپارێزین لەدەستدرێژیی سێکسی لەکۆمەڵگەدا؟
  2021-02-05       2995       
دکتۆرە دیلمان ئازاد
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ گرفتێکی دیاری کۆمەڵگەی ئێمەیە و ئێمە وەکو پزیشکانی دادوەری لە کوردستان زۆر بە ڕوونی تێبینی حاڵەتەکان و زیادبوونی ژمارەیان دەکەین، ئەوە لە کاتێکدایە بەشی زۆری حاڵەتەکان ناگەنە لای ئێمە  چونکە دەشاردرێنەوە یان گرنگیان پێنادریت، بەهۆی ناهۆشیاریی تاک و خێزان و کۆمەڵگەوە.
ناکرێت ئیدی ئەم گرفتە گەورەیە بەهۆی شەرمێکی ناهۆشیارانەوە بشاردرێتەوە و لە بری جارەسەرکردن، پەردەپۆشبکرێ و فەرامۆش بکرێت.
بۆ بنەبڕکردنی گرفتی دەستدرێژیی شێکسی بۆ سەر منداڵ، یان هیچ نەبێ کەمکردنەوەی، دەبێت کۆمەڵگە هۆشیاربکەینەوە و مەبەستی ئێمەش لەم زنجیرە نووسینانە ئەوەیە. 
بەڵام گرنگترین هەنگاو ئەوەیە، لە سیستمی پەروەردە و فێرکردنەوە دەستپێبکەین و بۆ ئەمەش نموونەی سیستمی پەروەردەی بەریتانیاتان بە کورتی پێدەڵێم بۆ ئەم بابەتە، کە لە ڕاوێژکارێکی پەروەردە لەو وڵاتەوە وەرمگرتووە و بۆی باسکردووم.
ئەو وتی ئێمە خولێکمان هەیە بەنوی منداڵپارێزی بۆ ماوەی شەش مانگ کە ئەو خولە کارمەند و مامۆستای قوتابخانەکان زۆرەملێیە بیبینن، ئەگەر نا ناتوانن لە قوتابخانە کار بکەن .
وەکو ئەو باسیکرد لەو خولە فێرت دەکەن کە چۆن ئاگاداری منداڵ بیت و ڕۆژانە تەماشایان بکەین ئایا هیچ شتێکی نامۆ دەبینین لە مامەڵە و هەڵسوکەوتی منداڵەکە یان جێگای زەبر و برینێک دەبینین لەسەر جەستەی منداڵەکە؟
 ئەگەر هەر شتێکی وا بینرا خێرا منداڵەکە دەدرێتە لیژنەی چارەسەرکردن و بەزووترین کات چارەسەر وەردەگرێت و بەدوای تاوانبار دەگەڕێین و هەر کەسێک تاوانی دەستدرێژی کردبێت بۆ سەر منداڵ، تا هاتایە لە هیچ دام و دەزگایەکدا کارکردنی فەرمی وەرناگرێت لەو وڵاتە.
ئەگەر تەماشای ئەو دەوڵەتانە بکەن چۆن منداڵ دەپارێزن، چونکە دەزانن کە منداڵ کۆمەڵگا پێکدێنێ و منداڵی نا تەندروست و دەروون ڕووخاو کۆمەڵگایەکی شکستخواردوو پێکدێنێت.
خێزان یان قوتابخانە؟
زۆر گرنگە لە سیستمی پەروەردەوە گرنگی بدرێت بە بابەتی هۆشیاریی سێکسی و ڕیگرێکردن لە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵ و ئەوەی کە منداڵ چۆن پارێزگاری لەخۆی دەکات لە حالەتی گوماناوی و مەترسیداردا
بەلای منەوە خیزان زۆر گرنگە بۆ ئەم بابەتە، بەڵام گرنگیی قوتابخانەش لە خێزانی کەمتر نییە، چونکە لەوانەیە ئەو منداڵە دایک و باوکی نەبێت یان دایک و باوکی لە بنەڕەتەوە ئەو هۆشیارییانەیان نەبێت و جگە لەوەش منداڵ کاتێکی زۆری لە قوتابخانە بەسەردەبات.
لە ئەزموونی خۆمەوە زۆر بینیومە دەستدرێژیی سێکسی بۆ چەند ساڵ بەردەوام بووە بۆ سەر منداڵ، کەچی نە منداڵ زانیویەتی ئاشکرای بکات، نە قوتابخانە دەرکیان پێکردووە، نە دایک و باوک زانیویانە مامەلە لەگەڵ حاڵەتەکە بکەن، هەمووشی دەگەرێنمەوە بۆ نەبوونی هۆشیاری.
لیرەوە دووبارە دەکەمەوە کە دانانی پلانێکی تایبەت بۆ بابەتی پارێزگارێکردنی منداڵ بۆ ئیستای کۆمەڵگەی ئێمە زۆر پێویستە.

دکتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆری پزیشکیی دادوەری 
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×