ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، توركیای له‌لیستی ئه‌و وڵاته تازه پێگه‌یشتوانه ده‌ركرد كه سود له‌به‌رنامه‌ی بازرگانی تایبه‌تی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن كه رێگه‌ی به هه‌نارده‌ی هه‌ندێك كاڵای توركیا ده‌دا به‌بێ گومرگ ببرێنه نێو خاكی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئیدی گونجاو نییه توركیا له‌نێو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا بێت كه به‌رنامه‌ی بازرگانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری توركیاوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه بڕیاری ده‌ركردنی توركیا له به‌رنامه‌كه له ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئایاره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردن.
له‌سه‌ره‌تای مانگی مارسی ساڵی رابردودا به‌رپرسانی بازرگانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبو كه چیتر توركیا مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌شدار بێت له‌به‌رنامه‌ی بازرگانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا چونكه به‌پێی پێویست له‌ڕوی ئابورییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه. له‌مانگی ئابی ساڵی رابردوشه‌وه ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به پێداچونه‌وه به دۆخی توركیادا له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا كاتێك ئه‌و دو وڵاته له‌ڕوی دیپلۆماتییه‌وه ته‌نگژه كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
به‌ڵام ئه‌نكه‌ره هیوادار بو كه واشنتۆن بڕیارێكی له‌و جۆره نه‌دات و ده‌یوت بڕیارێكی وا ده‌بێت ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و ئامانجه‌ی كه دۆناڵد ترامپ و ئه‌ردۆغان دیاریان كردوه بۆ گه‌یاندنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات به 75 ملیار دۆلار.
به‌ڵام به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌مریكا گومرگی له‌سه‌ر پۆڵا‌و ئه‌له‌منیۆمی توركی له له‌سه‌دا 50ه‌وه كه‌مكردۆته‌وه بۆ له‌سه‌دا 25. ساڵی رابردو له‌سه‌ر كێشه‌ی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكی، ترامپ ئه‌و گومرگه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و دو كاڵا توركییه‌دا سه‌پاندبو.
توركیا یه‌كێكه له‌و 120 وڵاته‌ی به‌شداربو له به‌رنامه‌ی بازرگانی تایبه‌تی ئه‌مریكی كه به‌رنامه‌كه بۆ هاندان و پشتیوانیكردنی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتو بۆ گه‌شه‌كردنیان له‌ڕوی ئابورییه‌وه ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گومرگ له هه‌زاران به‌رهه‌م و كاڵای ئه‌و وڵاتانه كاتێك هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێن.