ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، ماسیۆ تیوله‌ر-ی به
باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له عێراق دیاریكرد كه پێشتر باڵیۆزی ئه‌مریكا بو له یه‌مه‌ن.
ئاوێنه: ماسیۆ تیوله‌ر، دوای دیاریكردنی وه‌ك باڵیۆزی
نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، رایگه‌یاند
كه پێویسته ئه‌مریكا زیاتر به‌شداریی له‌عێراقدا هه‌بێت وه‌ك هۆكارێكی كاریگه‌ر
بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له عێراق.
تیوله‌ر، عه‌ره‌بی ده‌زانێت و باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا
بوه له‌یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ساڵانی 2007 و 2008 وه‌ك دیپلۆماتكارێك له‌عێراق
كاری كردوه.
باڵیۆزه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق وتی"پێویسته
به‌شدارێكی كارا بین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی توانای عێراق له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا له‌نێویشیاندا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌سه‌ر
سه‌روه‌ریی و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی."
تیوله‌ر، ئێرانی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی كه هه‌وڵی "به‌كارهێنانی
دابه‌شكارییه‌كان و لاوازكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پشتیوانی توندڕه‌وی و
چاندنی هێزی میلیشیا ده‌دات." ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ست و به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی
عێراق "به لاوازی".
لای خۆیشییه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا
پێشوازی له‌دیاریكردنی ماسیۆ تیوله‌ر كردوه‌و پێرۆزباییشی به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه
لێكردوه.
باڵیۆزخانه‌كه وتویه‌تی"چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ده‌كه‌ین."
دیاریكردنی باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌كاتێكدایه
كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو واشنتۆن فه‌رمانیدا به‌وه‌ی كه به‌شێك له‌كارمه‌نده‌كانی
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداو كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر، عێراق جێبهێڵن.
تیوله‌ر هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه بۆ ئه‌و هیچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ی
سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی له‌عێراقن، ئه‌وله‌ویه‌تی نییه.