2019-05-21   748     
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێران دوژمنكارییه‌كی توندی به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی هەیە، له‌هه‌مانكاتدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئێران بکات.
ئاوێنه: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌دژی ئێران، پێش گەشتکردنی بۆ ویلایەتی پەنسلڤانیا تاره‌مپ بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ئێران ڕوبه‌ڕوی هێزێكی گەورە ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وتیشی، "ئێران دوژمنكارییه‌كی توندی به‌رامبه‌ر واشنتن هەیە...ئامادەین دانوستان بكه‌ین ئەگەر ئەوان ئامادەی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بن."
له‌به‌رامبه‌رداو له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکات تاوەکو واشنتن رێز لەبنەماکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و، ئەمەریکا کەشتیگەلێکی زۆری جەنگی بۆ ناوچەیەکی بچوک ناردووە ئەمەش بۆخۆی رەنگە روداوەی لێبکەوێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریدا كه ئەو یارییەی ئێستا ئەمەریکا دەیکات "زۆر ترسناکە".