ئەمەریکا سزا به‌سەر گەورەترین کۆمپانیای پترۆکیمیایی ئێران‌دا
ده‌سه‌پێنێت ئه‌وه‌ش بەهۆی پشتیوانی دارایی لە دەزگایەکی سوپای پاسداران کە لە نێو
لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستییەکانی ئەمەریکادایە.
ئاوێنه: وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند
ڕێوشوێنه‌كان دژبه کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازییە پـترۆکیمیایـیەکان ده‌گرێته‌به‌ر
بەهۆی ئەو پشتیوانییەی داراییەی لە کۆمپانیای "خاته‌مولئەنبیا"ی سەر بە سوپای
پاسدارانی دەکات.
وەزارەتەکە هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سزاكان 39 کۆمپانیای
دیکەی سەربە کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان، دەگرێتەوە.
ستیفن مەنۆخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه
وتی، دەیانەوێت بە سەپاندنی ئەم سزایانە سەرچاوە سەرەکییەکانی دارایی کەرتی پـترۆکیمیایی
ئێران نەهێڵن بەهۆی پشتیوانیکردنی لە سوپای پاسداران.
کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازییە پـترۆکیمیاییەکان
و لقەکانی سەرچاوەی له‌سه‌دا 40ی بەرهەمە پـترۆکیمیاییەکانی ئێرانن و هەروەها له‌سه‌دا
50ی هەناردەکانی پـترۆکیمیایی ئێران لەلایەن ئەم کۆمپانیانەوەیە.