توركیا: ئامادەكاری پێویستمان بۆ هێرشكردنە سەر منبج و رۆژهەڵاتی فوڕات كردوە
  2019-01-11       409       

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی پلانی پێویستی ئامادە كردوە بۆ هێرشكردنە سەر منبج و رۆژهەڵاتی فوڕات لەسوریا.

ئاوێنە: خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، ئەمڕۆ(هەینی)، لەمیانی بەسەركردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسەر سنوری سوریا، رایگەیاند"منبج و رۆژهەڵاتی فوڕات لەپێشمانن، بۆ ئەو مەبەستە پلانی پێویستمان ئامادە كردوەو ئامادەكارییەكانیشمان بەچڕی بەردەوامن."

جەختیشی كردەوە؛ لەكات و شوینی خۆیدا، وەك ئۆپەراسیۆنەكانی پێشویان لەناو سوریادا هێرش دەكەنە سەر منبج و رۆژهەڵاتی فوڕات. 

ئاكار رەتیكردەوە وڵاتەكەی رێگە بە دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنی لەسەر سنورەكەی بدات كە ئەو بە پشتێنەی "تیرۆر" ناوی برد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×