2019-07-08   670     
له‌كاتێكدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2020ی ئه‌مریكا نزیكده‌بێته‌وه، رێژه‌ی لایه‌نگرانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ له به‌رزترین ئاستی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدایه.
ئاوێنه: ئه‌نجامی راپرسییه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و كه‌ناڵی ABC News له‌باره‌ی پشتگیریی رای گشتیی ئه‌مریكا بۆ تره‌مپ بڵاوكرایه‌وه و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان رێژه‌ی سه‌دا 47ی ده‌نگده‌ری تۆماركراو كاره‌كانی تره‌مپ-یان په‌سه‌ندكردووه و ئه‌م رێژه‌یه بەراورد بە مانگی نیسانی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 5 به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێژه‌ی سه‌دا 65ی ده‌نگده‌ران پێیان وایه تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تیی لێنایه‌ت و زۆرترین پشتگیری كه تره‌مپ به‌ده‌ستیهێناوه، به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه بووه كه له‌بواری ئابووریدا ناویه‌تی. به‌وپێیه رێژه‌ی سه‌دا 51ی ده‌نگده‌ران كاره‌كانی تره‌مپ-یان له‌بواری ئابووریدا پێ په‌سه‌ند بووه.
هاوكات به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌شێكی زۆری به‌شداربووان دژی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپن له‌باره‌ی كۆچبه‌ران، سیستمی ته‌ندروستی، مافی ژنان، كورتاژ، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی و كۆنترۆڵكردنی چه‌كه‌وه.
ئه‌م راپرسییه له28ی حوزه‌یران بۆ 1ی ته‌مووز به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا هه‌زار و 8 ده‌نگده‌ری پێگه‌یشتوو به‌شداربوون تێیدا و رێژه‌ی هه‌ڵه تێیدا 3.5ه.