گۆڕانكارییەكانی نێو ئۆرگانەكانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە
  2022-10-05       2392       

ئا: ئاوێنە

بەشێك لە بەرپرسانی مەڵبەندی هەولێر یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، رەخنە لە گۆڕانكارییەكانی نێو ئۆرگانەكانی حیزبەكە لە سنوری مەڵبەندەكەیان دەگرن. بەرپرسێكی ئەو حزبەكە لە هەولێر  گۆڕانكارییەكان بە "راوەدونانی كادر" ناودەبات.

عەبدوڵا قادر، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سێ لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لە ژێر ناوی "گۆڕانکاری یان ڕاوەدونانی کادر"، رایگەیاندوە، كە ئەو لەگەڵ گۆڕانكاریدایە، بەڵام گۆڕانكارییەك كە بەپێی رێنماییەكانی مەكتەبی رێكخستنی حزبەكەیدا بێت.

عەبدوڵا قادر ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی رێنماییەكانی مەكتەبی رێكخستن، "دە بێت سە رجەم کادرەکانی سنوری مادەی (١٤٠) لە مەڵبەندی هەوڵێر بگواسترێنەوە بۆ سنوری مەڵبەندی قەرەچوخ کەچی کاک سابیر کاریتانی دەنگ و رەنگی مادەی (١٤٠) لە مەڵبەندی هەولێر کراوە بە جێگر."

هەروەها وتوشیەتی"كاک سەرهەنگ حەسەن بەهەمان شێوە لە مادەی (١٤٠)و هە روەها لە هەڵبژاردنی مەکتەبەکان خۆی هەڵبژاردوەو دەرنەچوە ئێستا کراوە بە جێگری مەڵبەند."

عەبدوڵا قادر وتوشیەتی"کاک سەمەد محەمەد کادری هاوپەیمانی لە گەڵ دکتۆر بەرهەم پێکەوە بون و بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد یەکێتی تەزویر دەکاو گەندەڵ و دزە ئیستا کراوە بە ڵێپسراوی بەشی رێکخستن."

عەبدوڵا قادر، وەك خۆی دەڵێت، چل ساڵە كار بۆ یەكێتی دەكات بەڵام وتوشیەتی "پاش ئەم هەمو قوڕبەسەری و ناخۆشی و نەهامەتیە ئێستا ناوت لە کودیلەی تەڕدا نەبێت و ناوت لە هیچ شوێنێ نەبێ کە خۆم جێگری مەڵبەندم و فۆرمەکەشم بۆ جێگر پڕکردۆتەوە."

هاوكات نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی یەكێتی، رەخنەی لە گۆڕانكارییەكانی سنوری مەڵبەندی سێی حزبەكەی گرتوە بەوەی خەڵكی هەولێر لە گۆڕانكارییەكاندا پشتگوێ خراون و نوسیویەتی"چۆن دەبێت لە تەشکیلەی نوێی مەڵبەندی (٣)ی هەولێری ی.ن.ک، هەولێرییەکـی تێدا نەبێت؟"

هەروەها محەمەد سلێمان، كارگێڕی مەڵبەندی سێی هەولێریش رەخنەی لە گۆڕانكارییەكان گرتوە بەپاساوی ئەوەی كە رێنماییەكانی مەكتەبی رێكخستن لەو گۆرانكارییانەدا پێشێلكراون.

جەختیشی كردۆتەوە كە "لەسەر مەكتەبی رێكخستن پێویستە راستگۆ بێت لەگەڵ بڕیارەكانی و چاو بەم گۆڕانكارییەدا بخشێنێتەوە."

دوابەدوای ئەو ناڕەزایەتییانە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرباز کۆسرەت رەسول، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی ٣ی هەولێری حزبەكەی كردوەو لەگەڵ مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەند كۆبوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، لەو كۆبونەوەیەدا دەرباز كۆسرەت رەسول لەبارەی گۆڕانكارییەكان و رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان راگەیاندوە"یەکێتیی پێویستی بەهەمو تواناکانەو دەبێت هەمومان لای خۆمانەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی بەرنامەی حزب."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆی بەشداربوان بو، چۆنیەتی کارکردن لە داهاتوداو رێکخستنەوەی خێراتری ئۆرگانەکانی سنوری هەولێر گفتوگۆی جدی لەبارەوە کرا."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
ژن ژیان گرتووخانە: ژیان لەچاکسازییەکانی ژنان چۆن دەگوزەرێت؟
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×