بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سعودیە بۆ سه‌ر حوسییه‌كان زیاتر له‌ ٤٠ ھەزار ماسیگر داھاتی رۆژانەیان لەدەستداوە
  2019-07-09       634       

لە روونکردنەوەیەکدا   وەزیری سامانی ماسی لە حکومەتی حوسییەکان ڕایگه‌یاند، ''ماوەی ٤ ساڵە ھاوپەیمانییەتی عەرەبی کە سعودیە پشتگیرییان دەکات، ئۆپەراسیۆن لە یەمەن ئەنجام دەدەن. بەم ھۆیەوە تا ئێستا ٢٦٨ ماسیگر کوژراون و ٢١٦ی دیکەش برینداربوون''.

محەمەد زوبێری، وەزیری سامانی ماسی لە حکومەتی حوسییەکان بۆئاژانسی ھەواڵی سابا ئەوەشی خستەروو  ''هەر بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان بە بەھای شەش ملیار و ٧٥٠ ملیۆن و ٤٥٤ ھەزار دۆلار زیان بەر کەرتی ماسی گەیشتووە''.

هاوکات زوبێری ئاشکراشی کرد کەوا ٤٠ ھەزار ماسیگر و ١٠٢ هەزار فەرمانبەر و ٢١ ھەزار و ٦١٢ کرێکار بەهۆی ئەو هێرشانەوە داھاتی رۆژانەیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×