بەڵێندەرانی سلێمانی کارەکانیان دەبەنە خواروی عێراق
  2022-11-22       1268       

ئا: زریان محەمەد، ئاوێنە

 

‎لەئێستادا بەشێک لەبەڵێندەرانی شاری سلێمانی کارەکانیان دەبەن بۆ شارەکانی خواروی عێراق و کەرکوک هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ نەبون و پێنەدانی پارە لەشاری سلێمانی.

 

‎ محەمەد عەتا، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران لە لێدوانێکدا بۆ سایتی ئاوێنە وتی"بردنە دەرەوی کاری بەڵێندەران لە شاری سلێمانییەوە بۆ کەرکوک و شارەکانی خواروی عێراق هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنەدانی سیولەی بانکی و پێنەدانی پارەی پرۆژەکان لە سلێمانی و خەرجنەکردنی پارەی تەندەری پێشو و تازە کە سەبەبی سەرەکی کەمتەرخەمی حکومەتە."

‎وتیشی"ئەو کۆمپانیایانەی دەچنە دەرەوەی هەرێم، کەمێک لە بەڵێندەران ڕۆشتون زۆر زیادی نەکردوە، چونکە بەڵێندەر ژیانی لەسەر ئەو ئیشانەیە کە هەیە لێرە کە ئیش نەبێت ناچارە بڕوات بۆ ئەو شوێنانەی کاری لێیە".

‎ئاماژەی بەوەدا "حکومەتی خۆجێی سلێمانی و حکومەتی هەرێم هیچ جۆرە هاوکارییەکی کۆمپانیاو بەڵێندەرێکی نەکردوە، بگرە کارقورسی زیاترکردوە، بۆ کۆمپانیاو بەڵێندەر لەزیادکردنی ڕۆتین و ڕسومات لەباج و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمەش بۆتە هۆی نائومێدی بەڵێندەران".

‎جەختیشی لەوە كردەوە "ئەو بەڵێندەرانەی دەڕۆنە دەرەوەی سلێمانی بەزۆری دەچن بۆ بەغداو کەرکوک و هەندێکیش لە بەڵێندەر دەچێت لە هەولێر کار وەردەگرن".

‎لەشاری سلێمانی ڕۆژانە تەندەری کارکردن بڵاودەکرێتەوە کەمترین بەڵێندەر بەدەم ئەو تەندەرانەوە دەچن، جێگری سەرۆکی بەڵێندەران لقی سلێمانی وتی"بەڵێندەران ئامادەنین بەدەم ئەو تەندەرانەوە بچن، پرۆژەیەکی زۆر ڕۆژانە لە ڕۆژنامەکان ڕادەگەیەندرێت، ڕۆژانە ئاگاداریمان بۆدێت کەس وەری ناگرێت، لەبەرئەوەی حکومەت پارەی بۆ خەرج ناکات، بۆیە لەلایەن بەڵێندەرانەوە وەرناگیرێت و ترسیان لە خەرجکردنی پارە هەیە لەلایەن حکومەتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا كە "پێویستە حکومەت چارەسەری ئەو کێشەیە بکات بە پێدانی پارەی نەقدینە بە کۆمپانیاو بەڵێندەران و خەرجکردنی پارەی پرۆژە کۆنەکان ئینجا پرۆژەی تازە بۆیە ئەگەرئەوە نەکرێت پێشبینی دەکەین بەڵێندەری زیاتر لە شاری سلێمانی کارەکانیان بەرنە دەرەوە لەبەرئەوەی ئەو دەسمایەی پێیەتی تەواونەبێت".

‎خاوەنی کۆمپانیای دوزی ئاماژە بەوە دەکات لەدەرەوەی سلێمانی کاری وەرگرتوە و کار دەکات، لوقمان دوزی، خاوەنی کۆمپانیای دوزی بۆ سایتی ئاوێنە دەڵێت"لەئێستادا من لقێکی کۆمپانیاکەم لە بەغداد کردۆتەوە ئیشم لە کەرکوک و بەغداو بەسرە وەرگرتوە لەوێ کارئاسانیمان بۆدەکرێت و پارەی کارەکانت بۆ خەرج دەکرێت و دواناکەوێت و ڕێزت لێ دەگیرێت لێرە پارەی کارو پرۆژەکەت بۆ خەج ناکرێت و قەرزدار دەبیت لەسەری و توشی مایەپوچبون دەبیت".

‎دەشڵێت" لێرە کە سەردانی فەرمانگەکان دەکەیت ڕێزت لێ ناگیرێت پارەت بۆ خەرج ناکرێت، ڕۆتینات زۆرە، خۆم ڕۆژی یەکشەممە لە هەولێربوم تەنها بۆ خۆم مناقەسەیەک بایی شەش دەفتەر تەندەرم وەرگرتوە، ختاب زەمانم کردوە بەدو ڕۆژ، لەبەر ڕۆتینات کارەکەم هەڵوەشاوەتەوە بۆیان نەکردوم، مدیرعام لە کاتژمێر نۆوە چۆتە کۆبونەوەوە یەکی دوانیوەڕۆ هاتۆتە دەرەوە کەس نابینێ".

‎خاوەنی کۆمپانیای دوزی داوا دەکات لە هەرێم کارئاسانی بکرێت و ڕۆتین نەمێنێت تا کارەکانیان بەردەوامبێت و لەشاری سلێمانی کارەکانیان بکەن.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
ژن ژیان گرتووخانە: ژیان لەچاکسازییەکانی ژنان چۆن دەگوزەرێت؟
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×