كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ئەلبانیا به‌رێوه‌ده‌چێت
  2019-07-12       1261       
دیمه‌نێك له‌كۆنگره‌كه‌
به‌ئاماده‌بونی‌ وەزیری بەرگری فەرەنساو یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، سەرپەڕشتی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەلق، كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەئەلبانیا ده‌ستیبه‌كاره‌كانیكرد.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، لەئەلبانیاو بەئامادەبونی سێ هەزار كەسایەتی سیاسی‌و ئۆپۆزسیۆن، یەكەم ڕۆژی كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەسەرپەڕشتی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەلق  بەڕێوەچو.

لەكۆنگره‌كەدا چەندین بەرپرسی باڵای جیهان بەشداریانكرد لەوانە وەزیری بەرگری فەرەنساو یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا.

لەكۆنگره‌كەدا مەریەم ڕەجەوی سەرۆكی ڕێكخراوی موجاهدینی خەڵق ڕایگەیاند، "ئێمە ١٢٠ ساڵە لەپێناو ئازادیدا تێدەكۆشین، بۆیە بەڵێندەدەین بەخۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتیی ڕژێمی ئێستای ئێران بڕوخێنین، پێویستە ئازادیخوازان لەتەواوی جیهانەوە هاوكارمان بن بۆ بنیاتنانی ئێرانی نوێ".

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی ٢٠١٣ نزیكەی ٣٤٠٠ سەربازی موجاهیدینی خەلق لەسەربازگەی ئەشرەفی پارێزگای دیالەی عێراق لەژێر فشاری ئێراندا دەركران، بەهاوكاری ئەمەریكاو نەتەوەیەكگرتوەكان لەوڵاتی ئەلبانیا نیشتەجێكران‌و سەربازگەیەكیان بەناوی ئەشرەف ٣ كردۆتەوە كە زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز لەخۆدەگرێت‌و لەلایەن ئەمەریكاو فەرەنساوە مەشقیان پێدەكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×