به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)ی منبج-ی باكوری سوریادا چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. لیژنه‌ی ته‌ندروستی شارۆچكه‌كه ده‌ڵێت؛ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 18 كه‌س كوژراون و 18ی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی منبج له‌شه‌قامی "سوندوس" رویدا كه هاوكات بو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ده‌ورییه‌یه‌كه‌ی ئه‌مریكی به شه‌قامه‌كه‌دا.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و سێی دیكه‌ش بریندار بون.
پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی سه‌ر به داعش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبو كه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ كه پشتنی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆی به‌ستوه ده‌ورییه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكای كردۆته ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی ئاژانسی هاوار نیوز لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئیداره‌ی منبج ئاشكرایكردوه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 18 كه‌س كوژراون و 18ی دیكه‌ش بریندار بون.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی منبح له‌نێو كوژراوه‌كاندا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌ن و دو شه‌ڕڤانی یاوه‌ری هێزه ئه‌مریكییه‌كه‌ش كوژراون له‌گه‌ڵ 13 هاوڵاتی مه‌ده‌نیدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه برینی پێنج له برینداره‌كان سه‌خته.