هەشت کەس لەسەر کێشەی زەویوزار کوژران
  2023-06-15       624       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی خۆجێیی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دو بنەماڵە لەسەر زەوییە کشتوکاڵی لە ئامەدی باکوری کوردستان لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: ڕۆژنامەنوسێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە ناوچەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەڕو روبەڕوبونەوە لە نێوان دو بنەماڵەدا لە ئامادی باکوری کوردستان رویداوە و ئاگریان لە روبەرێکی فراوانی زەویوزار بەردا.

بەرپرسانی پارێزگاکە ڕایانگەیاند، لە گرژییەکاندا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ ڕزگاربوی توندوتیژییەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ئاسایش لە سەرانسەری پارێزگاکەدا چڕتر کراوەتەوە.

ناکۆکییەکانی موڵک و ماڵ لە باکوری کوردستان باون، کە داهاتی سەرەکیان لەسەر کشتوکاڵە، لەماوەی رابردوشدا ئەوە یەکەمین روداوی تەقەکردن نیە.

عەلی ئیحسان سو، پارێزگاری دیاربەکر ڕایگەیاند، ئەو کێڵگە کێشە لەسەرە 200 هەزار مەتر چوارگۆشە (50 دۆنم) دەگرێتەوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×