دادگا سزای زیندانیكردنی یوكسەكداغی پەسەند كرد
  2023-06-16       621       


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، دادگای ئەدەنە سزای یەك ساڵ و 15ڕۆژ زیندانیكردنی لە دژی ڤیگان یوكسەكداغ سەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) پەسەند كرد.

ئاوێنه‌: ئەو میدیایانە باسیان لەوەكردووە، دەركردنی ئەو بڕیارە بەهۆی ئەو وتارەوە بووە كە یوكسەكداغ لە كۆبوونەوەی نائاسایی پارتی دیموكراتی گەلان لە ساڵی2016 لە شاری مێرسین پێشكەشی كرد، كە گوایە لە وتارەكەیدا ستایشی تیرۆریستانی كردووە.

دادگای ئەدەنە لە بڕیارەكەیدا باسی لەوەكردووە، وتارەكەی یوكسەگداغ ستایش و بەرگریی لەو گەریلایانەی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووە كە لەڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی توركیا گیانیان لەدەستداوە و نارەزایەتیی بەرانبەر بە هەڵمەتە ئەمنییەكانی توركیا لە باكوری كوردستان دەربڕیوە كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە تیرۆریستان بەڕێوەچووە.

دادگا پاساوی ئەو ڕێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەكانی بەوە هێناوەتەوە كە ئامانجی كۆتاییهێنانبووە بە هەوڵەكانی "ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی" بۆ داخستنی ڕێگاوبانەكان لە شارەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا (باكووری كوردستان)و ڕاگرتنی هەڵكەندنی خەندەق و ئۆپەراسیۆنە چەكداریی و تەقینەوەكان كە هەڕەشەیان لە ئاسایش و موڵكی خەڵكی مەدەنی و فەرمانبەرانی حكومییكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×