بومەلەرزە مەرەشی هەژاندەوە
  2023-06-20       569       

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی کەهرمان مەرەشی تورکیای هەژاندەوە.

ئاوێنە: دەستەی ئیدارەدانی کارەساتی سروشتی لە تورکیا (ئافاد)بڵاویکردەوە، ” بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 لە ناوچەی گۆکسۆن لە کەهرمان مەرەش روویداوە”.

تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەکانی تورکیا هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان ئاشکرانەکردووە.

شەوی یەکشەممەش بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی مەلاتییەی رۆژهەڵاتی تورکیای هەژاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×