2019-07-20   671     
راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگەیاند، ''روونه كه زه‌ریف ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتره, چونكه ئێران هێشتا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات كه ئه‌و واژووی كردووه به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه پێشێل ده‌كات كه سه‌رۆكه‌كه‌ی واژوویكردووه''.
ئاوێنه: لەپەیامێکدا حوسامەدین ئاشنا، راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆک كۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ''ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ زیاتره''.
هاوکات حوسامه‌دین ئاشنا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دایه‌وه كه باس له ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دەکەن له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆڵه زیاده‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به مه‌رجی هه‌ڵگرتنی سزاكان.
شایەنی باسە ئاشنا كه هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی پێشێلكردووه كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆبامادا واژوكراوه.