عادل عەبدولمەهدی و حەسەن رۆحانی لە تاران گرژییەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد
  2019-07-22       778       

دوای ئەمڕۆ دوشەممە بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە تاران، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە تاوتوێی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەو رێگەكانی دامركاندنەوەی گرژییەكانی ئێستای ناوچەكەیان كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێك كە وەزیری دارایی عێراق و وەزیری نەوت و وەزیری بەرگری و وەزیری گواستنەوەو راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و چەند بەرپرسێكی دیكە لەخۆدەگرێت، بە سەردانێكی رەسمی گەیشتۆتە تاران.

نوسینگەكەی ئاماژەی بەوەداوە كە هەر ئەمڕۆ لە تاران عادل عەبدولمەهدی چاوی كەوتوە بە حەسن رۆحانی، سەرۆك كۆماری عێراق.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەدیدارێكدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەردو وڵاتی دراوسێیان كردوەو هەروەها تاوتوێی پەرەسەندنەكانی دۆخی ناوچەكەو رێگەكانی هێوركردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكەیان كردوە.

 

عادل عەبدولمەهدی لەكۆتایی مانگی ئایاری رابردو، رایگەیاندبو، بەمنزیكانە سەردانی تاران و واشنتۆن دەكات بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ناوچەكە لەسایەی گرژییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ئێراندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×